کەشوهەوا - گرافیک: 964
کەشوهەوا
ئه‌م ئێواره‌یه جه‌وه‌كه ده‌گۆڕێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌شی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن بڵاویكرده‌وه، ئه‌م ئێواره‌یه جه‌وه‌كه بۆ په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.
ئه‌م به‌یانییه كه‌شوهه‌وا له زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان جێگیره و ئاسمان ساماڵه، به‌ڵام به قسه‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وای هه‌رێم بێت، ئێواره ئاسمان ده‌بێته په‌ڵه‌هه‌ور و هه‌ندێك ناوچه‌ش ده‌بێته نیمچه‌هه‌ور.
سه‌رچاوه‌كه له باره‌ی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ ده‌ڵێت:
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ئێوارە بۆ پەڵەهەور و هەندێ ناوچە نیمچەهەور دەگۆڕێت
خێرایى با / لەسەرخۆ 10-15 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت
پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت
هه‌روه‌ها بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو به‌م جۆره‌یه:
هەولێر 28 پلەى سیلیزى
سلێمانی 27 پلە
دهۆک 27
کەرکوک 30
هەڵەبجە 27
زاخۆ 27
گەرمیان 30
حاج ئۆمەران 17
سۆران 26.