وەنپڵەس 11 لە رێگایە

+964
بڵند عوسمان – هەولێر

هەفتەی داهاتوو مۆبایلی وەنپڵەس 11 لە چین بڵاودەکرێتەوە و چەند رۆژێک دواتریش دەگاتە هەموو جیهان.

کۆمپانیای وەنپڵەسی چینی رایگەیاند، کە مۆبایلە نوێکەی بە دیزاینێکی نوێ و تایبەتمەندی بەهێز دەخاتە بازاڕەکانی جیهان، وەک بەکارهێنانی پڕۆسێسەری نوێی کوڵکۆمی ئەمریکی کە سناپدڕاگۆن 8ی نەوەی دووەمە.

مۆبایلەکە بە دوو جۆر بەردەست دەبێ جیهانی و جۆری چینی کە تایبەتە بە ناوخۆی چین، لە پاڵ نمایشکردنی ئەم مۆبایلەش کۆمپانیاکە بەنیازە هێدفۆنێکی نوێ بەردەست بخات بە ناوی Buds Pro 2.

وەنپڵەس کۆمپانیایەکی چینیە لە بواری دروستکردنی مۆبایلە زیرەکەکان کاردەکات، لە ساڵی 2013 دامەزراوە و یەکێکە لە کۆمپانیا سەرکەوتووەکان بەو پێیەی لە ماوەیەکی زۆر کەمدا توانی پێگەیەکی زۆر باش لەناو بازاڕەکانی جیهان بۆ خۆی بکاتەوە.