"دیزاینه‌كه‌ى ئاماده‌یه‌"

لایه‌كى خه‌ره‌ندى رواندز ده‌كرێته‌ به‌نداو

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌نداوى خه‌ره‌ندى رواندز وه‌ك یه‌كێكه‌ له‌ پڕۆژه‌ گرنگه‌كانى سنوورى ئیداره‌ى سۆران، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ كارى له‌سه‌ر نه‌كراوه‌، به‌ڵام قایمقامى ئه‌و قه‌زایه‌ ده‌ڵێت، به‌م دواییانه‌ كارى له‌سه‌ر كراوه‌نه‌وه‌ و دیزاینه‌كه‌شی ئاماده‌یه‌.

به‌نداوه‌كه‌ له‌ به‌شی خواره‌وه‌ى هاوینه‌هه‌وارى بێخاڵ ده‌ستپێده‌كات و له‌ نزیك گوندى كاولۆكانى سه‌ر به‌ رواندز كۆتایی پێدێت، سه‌رچاوه‌ى ئاوه‌كه‌شی به‌ پله‌ى یه‌كه‌م تاڤگه‌ى بێخاڵ ده‌بێت.

به‌ قسه‌ى فه‌یسه‌ڵ سادق، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى گه‌شتوگوزارى سۆران كه‌ قسه‌ى بۆ 964 كردووه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، گرفت و كێشه‌ له‌ دروستكردنى ئه‌م به‌نداوه‌ هه‌بووه‌ بۆیه‌ ده‌ست به‌ دروستكردنى نه‌كراوه‌ و تا ئێستاش یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه‌.

به‌ڵام ئه‌حمه‌د قادر، قایمقامى قه‌زاى رواندز به‌ 964ـى وت، هه‌فته‌ى رابردوو له‌ كاتى سه‌ردانى  سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ سۆران باس له‌و به‌نداوه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و به‌رده‌وامیش كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.

وتیشی “دیزاینى به‌نداوه‌كه‌ ئاماده‌یه‌ و ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه‌ دابینكردنى بودجه‌یه‌ بۆ دروستكردنى”.

به‌ قسه‌ى قایمقام، ته‌نیا ئه‌و لایه‌ى خه‌ره‌ند ده‌كرێته‌ به‌نداو، كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ دیوى هاوینه‌هه‌وارى بێخاڵ و لایه‌كه‌ى دیكه‌شی وه‌ك خۆى ده‌مێنێته‌وه‌.

خه‌ره‌ندى رواندز له‌ دوو گه‌لى پێكهاتووه‌، كه‌ درێژی هه‌ر گه‌لییه‌كى نزیكه‌ى چوار كیلۆمه‌تر درێژه‌ و قوڵییه‌كه‌شی له‌ زۆربه‌ى شوێنه‌كاندا به‌ 500 مه‌تر مه‌زه‌نده‌ كراوه‌، چوارده‌ورى ئه‌و قه‌زایه‌ى گرتووه ‌و به‌شێك له‌ مێژوونووسانیش مێژووى دروستبوونه‌كه‌ى بۆ زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ساڵ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌.

شاخەوانەکان خەرەندی رواندزیان پاککردەوە

شاخەوانەکان خەرەندی رواندزیان پاککردەوە

بە فۆتۆ: زیاتر له‌ تۆنێك زبڵ له‌ خه‌ره‌ندى رواندز كۆك...

بە فۆتۆ: زیاتر له‌ تۆنێك زبڵ له‌ خه‌ره‌ندى رواندز كۆكرایه‌وه‌