شۆفێران ئاگاداربن

لەبەر سەلامەتیتان رێگای زینی وەرتێ بەکارمەهێنن

964+
ئەحمەد مستەفا

رێگاوبانی راپەڕین، بە درێژایی 120 مەتر دەستیکردووە بە نۆژەنکردنەوەی رێگای چوون بۆ وەرتێ، داواش دەکات لەبەر سەلامەتییان شۆفێران شاخ یان زینی وەرتێ بەکارنەهێنن.

پڕۆژەی چاككردنی بەشێك لە رێگای زینوی وەرتێ بە درێژی 120 مەتر و پانی حەوت مەتر بە شێوازی راستەوخۆ، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی راپەڕینەوە جێبەجێ دەكرێت.

نۆژەنکردنەوەکە، بە گوژمەی 43 ملیۆن و 125 هەزار دیناری عیراقییە.

پێگەی فەرمی بەڕێوبەرایەتی رێگاوبانی راپەڕین بەهۆکاری نۆژەنکردنەوەکە لە بڵاوکراوەیەکدا ئەمەی بە خەڵک و شۆفێران وتووە، “داوا لە هاوڵاتیان دەکەین رێگای ناوبراو بەکار نەهێنن لەبەر سەلامەتی خۆیان”.

بەرگریی شارستانی راپەڕین: 104 رووداوی جۆراوجۆرمان هەبوو...

بەرگریی شارستانی راپەڕین: 104 رووداوی جۆراوجۆرمان هەبووە