بەهۆی راکێشانی ئاوەڕۆوە

بەشێک لە شەقامی 100 مەتری هەولێر دادەخرێت

توانا نەقی

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە بەشێک لە شەقامی 100 مەتری هەولێر دادەخرێت بەهۆی راکێشانی ئاوەڕۆوە شەقامەکە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتیان دەکەنەوە کە شەقامی 100 مەتری ئەو بەشەی دەکەوێتە پێش نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا شوێنی پێشووتری ترافیک لایتە داخراوەکە، لەئەمڕۆوە دادەخرێت.

دەشڵێت، لە ماوەی داخستنەکە کە چەند رۆژێک دەخایەنێت، شۆفێران دەتوانن شەقامی بەدیل بەکار بهێنن کە بە هێماکانی هاتوچۆ دیاری دەکرێت.