حاسڵاتی ئەمڕۆ

شەڕی غەزە ناوەستێت و بوومەلەرزەی هێنا

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی غەزە دەڵێت: 46% کوژراوان ئەوانەن کە لە باشووری غەزە کوژراون، لەکاتێکدا ئیسرائیل دەڵێت ئەو ناوچەیە ئارامەو روو لەوێ بکەن.

نوێنەری ئێران لەنەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: بەشداری هیچ هێرشێکیان نەکردووە لە دژی سوپای ئەمریکا، نە لەعێراق و نە لە سوریا.

دەستەی پەخشی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە: پاسپۆرتی بیانی بۆ کەسوکاری رفێندراوە ئیسرائیلییەکان دەردەهێندرێت، بۆ ئەوەی ئەو وڵاتانە هەوڵبدەن بۆ ئازادکردنیان.

بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێت ئیسرائیل دوو سیستەمی بەرگری ئاسمانی لێ بەکرێ گرتوون کە بۆ بەرپەرچدانەوەی موشەکەکانی حەماس باکاری دەهێنێت.

ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.9 لە ئەندەنوسیا روویدا و بەدوایدا چەند بومەلەرزەیەکی تر لە سنوری ئێران و ئازربایجان روویدا، دوێنێ زانا هۆڵەندییەکە وتبووی ئەم بۆردومانەی غەزە بومەلەرزەی لێ دەکەوێتەوە.

حاسڵاتی کوژراو و بریندارانی شەڕی غەزە

حاسڵاتی کوژراو و بریندارانی شەڕی غەزە