هێشتا هۆکارەکەی نازانرێت
چێشتخانەیەک لە هەولێر ئاگری گرت و زیانێکی زۆری لێ کەوتەوە
964+
شیراز عەبدوڵا – هەولێر
چێشتخانەیەک کە دەکەوێتە شەقامی کۆیە لە هەولێر ئاگری گرتووە و دوای نیو کاتژمێر کۆنتڕۆڵکرا.
ئەو چێشتخانەیە ناوی های لاندە و وەک یەکێک لە چێشتخانە مۆدێرنەکانی هەولێر ناودێرە.
کاروان عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ 964 دەلێت، هێشتا نازاندرێت زیانەکانی چەندن و دواتر لە راپۆرتێکدا رایدەگەیەنین، ئەو چێشتخانەیە یەکێک بووە لە چێشتخانە مۆدێرنەکان.
بەوتەی کاروان عەلی، هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە لەوە دەچێت لە بۆریەکی غاز بووبێت کە لە بەشی سەرەوەی چیشتخانەکە هەبووە و چارەگێکی چێشتخانەکە سووتاوە.