زیاتر لە هەزار نەشتەرگەری کراوە

مانگی رابردوو نەخۆشخانەی شار نەخۆشی کەمتر بووە

964+

پێشەوا محەمەد

تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، مانگی رابردوو 25 هەزار و 743 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە، مانگی نۆ 27 هەزار و 528 کەس سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردبوو.

لەمانگی رابردوو 18 هەزار و 996 کەس سەردانەکەیان بۆ بەشی فریاکەوتن بووە.

بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە، لەو ژمارەیەدا پێنج هەزار و 640 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و هەزار و 40 كەسیش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردووە.

هەر لەو مانگەدا، پێنج هەزار و 850 نەخۆش داخڵ كراون، لەو ژمارەیە سێ هەزار و 717 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و هەزار و 59یان لە بەشی گورچیلەی دەستكرد و 875 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و 712 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 555 نەخۆش لە بەشی شکاوی داخڵ بوون.

ئامارەکەی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی تێدایە، لە نەخۆشخانەکە هەزار و 322 نەشتەرگەریی جۆراوجۆر ئەنجام دراون.

هەروەها 77 هەزار و  857 شیكاری تاقیگەیی و دوو هەزار و 212 هێڵكاریی دڵ كراوە، هەروەها هەشت هەزار و 250 تیشك و سێ هەزار و 713 سۆنەر و 324 ئیكۆ و 975 چارەسەری سروشتی كراوە.

تەندروستی سلێمانی: پرۆفایل بۆ نەخۆش دروست دەکەین

تەندروستی سلێمانی: پرۆفایل بۆ نەخۆش دروست دەکەین