نرخی نەوت هاڕەی کرد

964+

توانا نەقی

دوای ئەوەی ئەوەی دوێنێ نرخی نەوت دابەزینی بەخۆوە بینی بۆ ئەمڕۆش بە شێوەیەکی بارچاو نرخەکەی هاتە خوارەوە، ئەم دابەزینەی ئێستای نرخی نەوت لە ماوەی چەندمانگی رابردوودا بەخۆوەی نەبینەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوتی جیهانیدا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 81.48 دۆلارەو نرخەکەی بە رێژەی 0.20 دەبەزیوە.

هەرچی نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسە 77.13 دۆلارە و بە رێژەی 0.31 دابەزیوە.

یەکێک لە هۆکارەکان بۆ دابەزینی بڕی هەناردەی چین دەگەڕێتەوە بۆ جیهان، هەروەها شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکان.

شارەزایانی وزە هۆکارەکانی بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ زیاتربوونی ئاڵۆزیەکانی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس و هێرشەکانی سەر کەرتی غەزە دەگەڕێننەوە