عێراق به‌ گازوایل هاوكارى غه‌زه‌ ده‌كات

964+

ژوورى هه‌واڵ

عێراق بڕیاریدا 10 ملیۆن لیتر گاوازیل وه‌ك هاوكارى بۆ خه‌ڵكی غه‌زه‌ بنێرێت.

ئه‌م بڕیاره‌ی عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی 45 مینى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ دراوه‌، كه‌ محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرد.

نوسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڵاویكرده‌وه‌، له‌پێناو سووككردنى ئێش و ئازاره‌كانى گه‌لى فه‌ڵه‌ستینى، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریدا بڕی 10 ملیۆن لیتر ڤازوایل بۆ نه‌خۆشخانه‌كانى كه‌رتى غه‌زه‌ بنێردرێت.

ماوه‌ى مانگێكه‌ شه‌ڕ له‌ نێوان ئیسڕائیل و فه‌ڵه‌ستییه‌كان دروستبووه‌ و ناوه‌ندى ململانێكانیشیان كه‌رتى غه‌زه‌ى گرتووه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ سه‌دان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و سه‌دانى دیكه‌ش له‌هه‌ردوو لا بریندرا بوونه‌.

حكومه‌تی عێراق له‌ رۆژی 14.10.2023 ده‌ستی به‌ كۆكردنه‌وه‌ و ئاماده‌كردنی هاوكاری بۆ خه‌ڵكی غه‌زه‌ ده‌ستپێكرد، كه‌ به‌شێكی هاوكارییه‌كانیان له‌ لایه‌ن هاوڵاتیان و رێكخراو و كۆمپانیا عێراقییه‌كانه‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێن.

عێراق سێیه‌م وه‌جبه‌ی هاوكاری بۆ غه‌زه‌ نارد

عێراق سێیه‌م وه‌جبه‌ی هاوكاری بۆ غه‌زه‌ نارد

ژماره‌ی ئاواره‌كان له‌ غه‌زه‌ هه‌روا زیاد ده‌بێت

ژماره‌ی ئاواره‌كان له‌ غه‌زه‌ هه‌روا زیاد ده‌بێت