لۆگۆی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان _ گرافیک: 964
"نابێت بێ پرسی من غاز بۆ هیچ شوێنێک بگوازیتەوە"
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان داناغاز ئاگادار دەکاتەوە
توانا نەقی
لەسەر دەنگۆی تەواوکردنی راکێشانی بۆرییەکی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان روونکردنەوە دەدات و هۆشداریش دەدات بە کۆمپانیای دانا غاز.
وەزارەتی سامانەسروشتیەکان بڵاویکردەوە، تا ئێستا بڕی گازی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کودرستان دابین نەکراوە، بۆیە نابێت بە بێ رەزامەندی غازی هەرێم بچێتە دەرەوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هیچ ئاماژەیەکی بەوەش نەکردووە کە گوایە داناغاز ئەگەر ئەو بۆرییەی راکێشابێت بۆ کوێ و چ وڵاتێک بووە.
دەشڵێت، بەپێی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیای داناغاز بەهیچ شێوەیەك كۆمپانیاكە بۆی نییە بەبێ رەزامەندیی حكومەتی هەرێمی كوردستان غاز لە کێڵگەکانی هەرێمەوە بۆ هیچ شوێنێکی دیکە بگوازرێتەوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو بۆرییەی باس کراوە کە گوایە راکێشراوە، لە ساڵانی هەشتاكانەوە هەبووە و كۆمپانیای دانا غاز پێشتر بۆ بابەتی گواستنەوەی “كوندینسیت” بەكاری هێناوە.
وەزارەت باسی ئەوە دەکات، بە فەرمی بە كۆمپانیای داناغازمان راگەیاندووە نابێت بەبێ رەزامەندیی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان گازی کێڵگەکانی هەرێم بۆ هێچ شوێنێک چ لەناوخۆ یان دەرەوە بگوازێتەوە.
کۆمپانیای دانا غاز یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکانی بواری بەرهەمهێنانی غاز و لە ساڵی لە ساڵی 2005ـەوە لە ئیمارات دامەزراوە و وەبەرهێنان لە غازی هەرێم کوردستان دەکات.