زەوڕا خاڵەکانی کردە حەوت و لە ناو سعودیە بردییەوە. فۆتۆ: پەیجی یانەی زەوڕا
لە ناو سعودیە
دوای جه‌وییه زه‌وڕاش بردییه‌وه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له جامی یەکێتیی یانه‌کانی ئاسیا یانه‌ی زه‌وڕا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له یانه‌ی نه‌جمه‌ی لوبنانیی برده‌وه، به‌مه‌ش ئه‌مڕۆ هه‌ردوو تیپی عێراقی له خوله‌كه بردنه‌وه‌یان تۆمار كرد.
زه‌ورا ئه‌م ئێواره‌یه له كۆمه‌ڵه‌ی سێیەمی خولەکەدا به 2-1 گۆڵ له یانه‌ی نه‌جمه‌ی لوبنانیی برده‌وه، یارییه‌كه‌ش له یاریگه‌ی شا فه‌هد له سعودیه كرا، كه یانه‌ی نه‌جمه یارییه‌كانی خۆی له‌وێ ده‌كات.
زه‌وڕا به‌م بردنه‌وه‌یه بووه 7 خاڵ و به شێوه‌یه‌ی كاتی له پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌یه‌تی.
هه‌ردوو گۆڵی زه‌وڕا دینیس ئاوباریی یاریزانی پیشه‌گه‌ری غینیایی تۆماری كرد، گۆڵه‌كه‌ی نه‌جمه‌ی لوبنانی حه‌سه‌ن مه‌هنا تۆماری كرد.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ یانه‌ی قوه جه‌وییه له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌می “خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا” توانی به 2-0 گۆڵ له یانه‌ی ئیتیحادی سعودی بباته‌وه، له‌و یارییه‌ی له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.