ئەمشەو سێیەم شەوە
خوێندكاره مانگرتووهكانى كۆیه رێگهنادهن راگرهكهیان بچێته پهیمانگا
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
خوێندکارانی چەند بەشێکی پەیمانگای تەکنیکی کۆیە لە بەردەم پەیمانگاکەیان مانیان گرتووە و خێمەیان هەڵداوە و یهكێك له داواكاریهكانیان ئهوەیه دهڵێن، نابێت راگرهكهیان بچێته ژوورهوه.
بۆتان حەمەسەعید، نوێنەری خوێندکارانی بەشی کارگێڕیی کار له پەیمانگای تەکنیکی کۆیە بە 964ـی راگەیاند، کێشەیان لەگەڵ راگرەکەیان هەیە، چونکە بڕیاردەری بەشی کارگێڕی لادەبات و ئەوانیش قبووڵیان نییە.
وتیشی “راگرەکە بهشی كارگێڕى كاری داخستووە و هیچ هۆکارێکیشی رانەگەیاندووە، تەنیا بەشی پەیمانگاکە کە کێشەی نەبێت، ئەو بەشەی کارگێڕییە بوو”.
ئێستا پەیمانگای تەکنیکی کۆیە هەشت بەشی ماوە و ئەو خوێندکارانەی مانیان گرتووە، هی سەرجەم بەشەکانی تێدایە.
بۆتان دهشڵێت “کێشەی ئەوەمان هەیە بڕوانامە نادرێتەوە هیچ کەسێک، کە پەیمانگا تەواو دەکات، بەشە ناوخۆییەکانمان زۆر دوورن و هەفتانە یەک رۆژ ئاوی گەرممان هەیە و خوێندکاران دەبێت خۆیان ئاوی خواردنەوە بکڕن”.
خوێندکارهكانی ئهم پهیمانگایه نایەڵن راگرەکەیان بچێتەوە پەیمانگا و دهڵێن “داوای دەستلەکارکێشانەوەی دەکەین”.
ئەمشەو، سێیەم شەوی مانگرتنی خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی کۆیەیە و ئەو سێ رۆژەش نەیانهێشتووە پەیمانگاکە بکرێتەوە.
سامان رەفیق، جێگری راگری پەیمانگای تەکنیکی کۆیە بە 964ی راگەیاند، ئێستا هیچ ناڵێن و لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکاندان و رۆژی چوارشەممە لەوبارەیەوە بەیاننامەیەکیان دەبێت.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن