چواری دیکەش لەسەر داربڕین

کەسێک بە 30 فەردە خەڵوزەوە دەستگیر کرا

پێشەوا محەمەد

ئاسایشی بازگەی دوکان هاوڵاتییەکی بە تۆمەتی خەڵوزکردن دەستگیر کردووە و رادەستی پۆلیسی دارستان و ژینگەی کردووە، لە مێرگەپانیش چوار داربڕ دەستگیر کران.

هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەو کەسەی خەڵوزەکەی پێبووە لە گوندی سێدەرەوە هاتووە و لە بازگەکە بە 30 فەردە خەڵوزەوە دەستگیر کراوە.

دەشڵێت، “دەستبەسەر ئۆتۆمبێلی جۆری پیکابی دەبڵ- نیساندا گیراوە، کە خەڵوزەکەی پێ گواستووەتەوە”.

هەر ئەمڕۆ یەکشەممە 5.11.2023 پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لەسەر داربڕین لە سنووری مێرگەپان لە سنووری گوندی هۆمەر قەوم، بە هاوکاری ئاسایشی سورداش، دەستیان بەسەر یەک ئۆتۆمبێلی دووتەنی داری بڕاودا گرتووە و دواتریش چوار هاوڵاتیان بە تۆمەتی بڕینی دارەکان دەستگیر کردووە.

هێمن کەمەرخان وتیشی، “پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ سەرجەمیان کراوەتەوە و ئاراستەی دادوەر کراوە”.

ئامارەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگە کە بە 964 دراوە دەریدەخات، ئەمساڵ لەسەر و 70 کەسەوە لەسەر داربڕین دەستگیر کراون.

بە پێی یاسای دارستانەکان لە هەرێمی کوردستان، سزای داربڕین 500 هەزار دینار یان سێ مانگ بەندکردنە.

کەسێک بە 30 فەردە خەڵوزەوە دەستگیر کرا