بۆیەکەمجارە هێڵی ئاو دەگەیەندرێتە ئەو گوندە

ئاوی خواردنەوە دەگاتە 60 ماڵی گوندێک لە قەزای شارەزوور

964+

ژووری هەواڵ

گوندێکی قەزای شارەزوور دەبێتە خاون تۆڕی ئاو و 60 ماڵی گوندەکە سوودی لێ دەبینن.

پرۆژەکە لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بە گوژمەی 77 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت.

هەندرێن کاوە، ئەندازیاری پڕۆژەکە لە فەرمانگەی ئاوی زەڕایەن بۆ 964 وتی، لە رۆژی 31ی ئۆکتۆبەری 2023-ەوە دەستکراوە بە راکێشانی تۆڕی ئاو بۆ گوندی کانی کەوەی چوخ لە قەزای شارەزوور، پێنج کیلۆمەتر بۆری ئاو بۆ سەنتەری گوندەکە و 600 مەتر بۆری بۆ دابەشکردنی ئاوەکە تا دەگاتە ماڵەکان رادەکێشرێت.

وتیشی، پڕۆژەکە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی ئاوی دەورووبەری سلێمانیەوە سەرپەرشتی دەکرێت و بڕیارە لە ماوەی 20 رۆژدا تەواو بکرێت.

964 دەزانێت، بە تەواوکردنی پرۆژەکە ئاو دەگاتە 60 ماڵ لە گوندی کانی کەوەی چوخ، ھەروەھا بڕیارە لە داهاتوودا راکێشانی بۆری ئاو بۆ گوندی میرەدێش بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

زۆربەی گوندەکانی شارباژێر بێ کارەبای مۆلیدەن

زۆربەی گوندەکانی شارباژێر بێ کارەبای مۆلیدەن