تا ئێستا 21 جار بەیەکەوە یاریان کردووە
دهۆک و زاخۆ یەکسان بوون بەڵام بێ شەڕی هاندەرانیان نەبوو
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
یاریەکەی نێوان یانەی دهۆک و زاخۆ بە یاکسان بوونی هەردوولا و بەبێ تۆمارکردنی هیچ گۆڵێک کۆتاییهات، بەڵام دوای یاریەکە کێشە کەوتە ناو هاندەرانی هەردوو یانە و شەڕ دروستبوو.
ئەمڕۆ شەممە، لە خولی ئەستێرەکانی عێراق و لە گەڕی سێیەم یانەی دهۆک لە ناو یاریگای خۆی میواندار یانەی زاخۆی کرد.
لەگێمی یەکەمی یاریەکە هەردوو یانە زۆر هێرشیان بۆ سەر گۆڵی یەکتر ئەنجامدا بەڵام گێمەکە بەبێ گۆل و بە یەکسانی هەردوو یانە کوتاییهات.
لە گێمی دووەمی یاریەکەدا راهێنەرانی هەردوو یانە گوڕانکاری زوریان ئەنجامدا بۆ ئەوەی ئەنجامی یاریەکە بگوڕن، بەڵام ئەنجامەکە بە یەکسانی کۆتای هات و هیچ گۆڵێک تۆمار نەکرا.
تا ئێستا هەردوو یانە 21 جار پێکەوە یارییان کردووە، یانەی زاخۆ دوو سەرکەوتن و دهۆک پێنج بردنەوە و 14 جاریش هەردوولا یەکسان بوون.
پێداچوونەوە: توانا نەقی