ژمارەیەک کۆڵبەر لە کاتی ئەرکەکەیاندا - وێنە: socialmedia
10ـی دیکە دەستگیر کراون
رێکخراوی هەنگاو: پێنج کۆڵبەر بریندار کران
964+
پێشەوا محەمەد
پێنج کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەقزی بریندار بوون و 10ـی دیکەش بریندار بوون، رێکخراوی هەنگاو دەڵێت، کۆڵبەرەکان “بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان” بریندار کراون.
رووداوەکە رۆژی پێنجشەممەی پێشوو 2.11.2023 روویداوە و رێکخراوی هەنگاو، کە چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، ئەمڕۆ شەممە 4.11.2023 زانیارییەکەی بڵاوکردووەتەوە.
رێکخراوەکە دەڵێت، “هێزەکان دوای تەقەی راستەوخۆ لەسەر رێگەی گواستنەوەیان بەرەو نەخۆشخانەی شەفای سەقز ئەو کۆڵبەرانەیان داوەتە بەر لێدان و کوتان”.
“ئەو کۆڵبەرانە لە حاڵێکدا لە لایەن هێزەکانی هەنگی سنووری بەسامی سەقز دەستبەسەر و بریندار کراون، کە دوای سێ رۆژ هەوڵدانی بێ ئاکام بۆ بژێویی ژیانیان، بێ ئەوەی هیچ شت و مەکێکیان پێبێت خەریکی گەڕانەوە بەرەو سەقز بوون”، رێکخراوی هەنگاو وادەڵێت.
ئەو رووداوە لە کاتێکدایە رۆژی 29.10.2023 لە سنوورەکانی نەوسوود 15 کۆڵبەری دیکە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بریندار کرابوون.