تەنیا یەک وەزارەت
بڕیاره ئه‌مڕۆ موچه دابه‌ش بكرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به پێی ئه‌و لیسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، هەروەها بە پێی راگەیاندراوی وەزارەتی دارایی ئابووری، ئه‌مڕۆ شەممە 4.11.2023 دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئاب ده‌ستپێده‌كات و ته‌نیا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی موچه وه‌رده‌گرن.
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق بڕی 450 ملیار دیناری به دوو وه‌جبه خسته سه‌ر هه‌ژماری بانكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره ئه‌مڕۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئاب بۆ فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكات.
به پێی ئه‌و لیسته‌ی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی هاته بڵاوكردنه‌وه، ئه‌مڕۆ ته‌نیا كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی موچه وه‌رده‌گرن.
هاوكات ئه‌مجاره بڕیاره به ته‌نیا شه‌ش رۆژ ته‌واوی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان بێته دابه‌شكردن، له كاتێكدا له مانگه‌كانی پێشوودا دابه‌شكردنی موچه نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌ی پێده‌چوو.
دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئاب له كاتێكدایه، فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له كۆتایی ساڵ نزیك ده‌بنه‌وه، به‌ڵام هێشتا موچه‌ی مانگه‌كانی 9 و 10یان وه‌رنه‌گرتووه.
به پێی رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له ناوه‌ڕاستی ئه‌یلولی رابردوو، حكومه‌تی عێراق بڕیاری دا بڕی دوو تریلیۆن و 100 ملیار دینار بە قەرز بە هەرێمی کوردستان بدات بۆ موچه‌ی سێ مانگی 7 و 8 و 9ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.