سەردانی لیژنەیەک بۆ دیاریکردنی شوێنی پۆندەکان - وێنە: سەرۆکایەتی شارەوانی عەربەت
عەربەت لە لافاو دەپارێزن
دوو پۆند لە سلێمانی دروست دەکرێن
پێشەوا محەمەد
بە مەبەستی دوورخستنەوەی مەترسیی لافاو لەسەر بەشی باکووری عەربەت، دوو پۆند بۆ گلدانەوەی ئاوی دوکانیانی سەر بە سیتەک دروست دەکرێت.
ساڵانی رابردوو ئاوی باراناوی دوکانیان کێشەی بۆ دانیشتووانی ئەو بەشەی عەربەت دروست دەکرد و زیانی پێدەگەیاندن، هەروەها ئەو ئاوە زۆرەی باراناویش بە خەسار دەڕۆیشت.
زمناکۆ ئەنوەر، سەرۆکی شارەوانیی عەربەت بە 964ـی راگەیاند، پێشنیارمان کرد دوو پۆند بۆ گلدانەوەی ئاوەکە دروست بکرێن و مەترسیی لافاوەکە نەهێڵن و دواتر ئاوەکەشی بۆ کشتوکاڵ بەکاردێت و ئاوی ژێرزەویش زیاد دەکات.
وتیشی، “دوو پۆندەکە لە قۆناغی دەرخستەدایە و دوای تەواوبوونی هەموو هەوڵەکانمان دەخەینەگەڕ تا جێبەجێ بکرێت و بودجەی بۆ دابین بکرێت”.
بە پێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکانی سەرۆکی شارەوانیی عەربەت، ئەو دوو پۆندە 56 هەزار مەتر سێجا ئاو گلدەدەنەوە.