تەمەنی چەندە؟
“له‌نیا” به‌هره‌مه‌ندێك له چه‌مچه‌ماڵه‌وه بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق
964+
هۆگر عه‌دنان – چه‌مچه‌ماڵ
له‌نیا شه‌هاب كچه یاریزانێكی تۆپی پێیه له چه‌مچه‌ماڵ و په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه‌وه كردووه.
له‌نیا ته‌مه‌نی 14 ساڵه و بڕیاره له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتووانی عێراق به‌شداریی كه‌مپی مه‌شقی له توركیا بكات و پاشان به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌ك بكات له ئوردن.
كچه یاریزانه‌كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، دوای ئه‌وه‌ی هه‌شت مانگ له تیپی كچانی چه‌مچه‌ماڵ له ژێر سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ر په‌یمان عومه‌ر مه‌شقی كردووه.
له‌نیا هێرشبه‌ره و له خانه‌واده‌یه‌كی وه‌رزشوانه، باوكی وه‌رزشوانی دێرینه و برایه‌كیشی له فێرگه‌یه‌كی تۆپی پێیه.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا