ئامارەکە کەمبووەتەوە

له‌ چه‌مچه‌ماڵ رۆژانه‌ حه‌وت نه‌خۆش شووشتنه‌وه‌ى گورچیلەیان بۆ دەکرێت

964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه‌ سه‌نته‌رى گورچیله‌ى ده‌ستكرد له‌ چه‌مچه‌ماڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، مانگى رابردوو رۆژانه‌ حه‌وت نه‌خۆش، شووشتنه‌وه‌ى گورچیله‌ى بۆ ئه‌نجامدراوه‌.

ئاماره‌كه‌ى ئه‌م سه‌نته‌ره‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، له‌ ماوه‌ى مانگى رابردوودا 213 حاڵه‌تى شووشتنه‌وه‌ى گورچیله‌ بۆ 25 نه‌خۆشى تووشبوو به‌م حاڵه‌ته‌ ئه‌نجام دراوه‌.

به‌راورد به‌ مانگى ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ، حاڵه‌ته‌كانى شووشتنه‌وه‌ى گورچیله‌ و ژماره‌ى نه‌خۆشه‌كان له‌ كه‌مبوونه‌وه‌دایه‌.

به‌ پێی ئامارى مانگى ئه‌یلوولى ئه‌و سه‌نته‌ره‌، تەنیا لە ماوه‌ى ئه‌م مانگه‌دا 229 جار شووشتنەوەی گورچیلە بۆ 28 نەخۆش لە سنووری چەمچەماڵ ئەنجامدراوە.

"خه‌ڵک هه‌بووه‌ گورچیله‌ى خۆى بۆ کرێی خانوو فرۆشتووه‌"

فریاکەوتن له‌ رانیە و سه‌نته‌ری گورچیله‌ له‌ قه‌ڵا...

فریاکەوتن له‌ رانیە و سه‌نته‌ری گورچیله‌ له‌ قه‌ڵادزێ له‌ ته‌واوبووندان