جۆرێک لە شیری منداڵان _ وێنە: پێگەی Google
مارکەیەکی جیهانییە
قایمقایەتی سلێمانی لەبارەی مەمەی شیرەوە هۆشداری دەدات
964+
پێشەوا محەمەد
قایمقامیەتی سلێمانی دەستی بەسەر ژمارەیەکی زۆری مەمەی شیردا گرتووە و هۆکارەکەی بۆ دەستکاریکردنی پلەبەندی و قەبارەکەی گەڕاندووەتەوە.
قایمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە 31.10.2023 لە زاری هیوا ساڵح، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌راندووە، به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی قه‌باره و پله‌به‌ندی و ژماره‌ی سه‌ر ئه‌و مه‌مكه شیرانه‌ی كه شیری منداڵی تیادا ده‌گیرێته‌وه، له ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانیدا كێشه‌ی ته‌ندروستی دروست ده‌كات و كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌خاته سه‌ر گه‌شه‌ی منداڵ و به‌تایبه‌تیش كۆئه‌ندامی هه‌رس.
وتوشیەتی، “ئه‌و مه‌مكه شیره‌ی لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه، ساخته‌كراوی ماركه‌ی (AVENT)ـی جیهانییه، كه له‌بری (ML30) ئاو بۆ گرتنه‌وه‌ی شیر ته‌نها (ML15) ده‌گرێت، كه ئه‌مه‌ش زیان به ته‌ندروستی منداڵ ده‌گه‌یه‌نێت”.
“كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه ئاوه بۆ گرتنه‌وه‌ی شیری منداڵ واده‌كات كه پێكهاته‌كانی شیره‌كه به باشی نه‌توێته‌وه، كاتێكیش منداڵه‌كه ده‌یخوات له‌وانه‌یه ببێته هۆی دروستبوونی غازاتی ناوسك و دواتریش كێشه‌ی ته‌ندروستی بۆ ریخۆڵه و گه‌ده دروست بكات”، ئەوەش قسەی هیوا ساڵحە.
قایمقامیەتی سلێمانی هۆشداری دەداتە دایک و باوکان لەو جۆرە مەمە شیرە منداڵانە و داوا دەکات لە هەرکوێ بینیان ئاگاداریان بکەنەوە.
راگەیەندراوەکەی قایمقام ئەوەشی تێدایە، کە ئەو مەمە شیرانە لەناودەبەن و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکەنەوە.