گەڕاوەكەی گوندی گڕاوت بینیوە؟
+964
ئاكام غەفور- خەلیفان
لە گوندی گڕاوی سەر بەناحیەی باسرمە كانیەكی ئاوی كانزای هەیە هاوڵاتیان بۆ چارەسەری نەخۆشی بەكاری دەهێنن
كانیاوەكە پێكدێت لە ئاوی كانزای و چەندین جۆر ماددەی جیاوازی تێدایە، هاوڵاتیانی گوندەكە پێی دەڵێن گەڕاو، بەكاری دەهێنن بۆ نەخۆشیەكانی پێست و هاوڵاتیەكی زۆریش لە دەرەوەی گوندەكە سەردانی دەكەن.
محەمەد كەریم هاوڵاتیەكی دانیشتوی گوندی گڕاوە و قسە بۆ +964دەكات و دەڵێت،” لەوەتەی من لەبیرم دێت، ئەو کانیە بوونی هەبووە بەردەوام خەڵک سەردانی کردوە لە کۆنەوە باب و باپیرم باسی دەکەن لە سەردەمی سەلاحەدینی ئەیوبی و پاشا کۆرە بونی هەبوە،خەڵکێکی زۆر سەردانی دەکات زۆر سودیان لێ بینیوە.
هاوڵاتیان سەردانی گەڕاوەكە دەكەن، قوڕ لە جەستەیان دەدەن و بەئاوەكەی خۆیان دەشۆن.
عزیز خەیلانی دانیشتوی گوندەكە و دەڵێت،” ئاوی ئەم كانیە لەسەرەتاوە تا ئێستا وەك خۆیەتی و كەم زیاد ناكات بەڵام خزمەت ناكرێت، لە بەغدا و موصل و سلێمانی ودەهۆک هەموو ناوچەکانی عێراق سەردانی دەکات بە مەبەستی چارەسەری نەخۆشیەکانی پێست و خوریشک و گورچیلە.
لە ساڵی ٢٠١٢ لە لایەن حکومەتی هەرێمی كوردستان كردی بە هۆڵێكی داخرا و حمام و مەلەوانگە بەڵام بەهۆی خزمەتنەكردنەوە شوێەكە بەتەواوەتی شێواوە.
گوندی گڕاو سەر بەناحیەی باسرمە و سەر بەقەزای قەڵادزێیە و ٩٤ كیلۆمەتر لە هەولێرەوە دوورە.