یەکێک لە مەنهۆڵەکانی پیرەمەگروون بەر لە خاوینکردنەوە. وێنە: سەرۆکایەتی شارەوانی پیرەمەگروون
100 شوێن
پیرهمهگروون خۆی بۆ بهرهنگاربوونهوهی لافاو ئاماده دهكات
964+
ژووری ههواڵ
بە مەبەستی رێگریکردن لە کۆبونەوەی ئاو و دروستبوونی لافاو، سەرۆکایەتی شارەوانی پیرەمەگروون ئامادەکاریەکانی بۆ وەرزی زستان دەست پێکردوە.
بەهۆی کۆبونەوەی پاشماوەیەکی زۆر لەناو مەنهۆڵی ئاوەڕۆ و گیرانی قەنتەرەکانی ناحیەکە، شارەوانیی پیرهمهگروون دەستی بە پاکكردنەوەیان کردووە.
بەرزان رەئوف سەرۆکی شارەوانیی پیرەمەگروون بە 964 یی راگەیاند، بۆ رێگریکردن لە هەر حاڵەتێکی لەناکاوی لافاو لە وەرزی زستاندا و زەرەرمەندنەبوونی هاوڵاتیانی سنووری شارەوانییهكه، هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە بۆ پاکكردنەوەی مەنهۆڵ و ئاوەڕۆ و قەنتەرەکان.
ئاماژەی بەوەشدا، تا ئێستا زیاتر لە 100 شوێن لە ئاوەڕۆ و قەنتەرە پاککراونەتەوە، کە بەهۆی پاشماوەی رۆژانەی هاوڵاتیانەوە گیرابوون.
“داوا لە هاوڵاتیان دەکەین پاشماوەی رۆژانەیان فڕێ نەدەنە ناو ئاوەڕۆ و مەنهۆڵەکان، بۆ ئەوەی لە کاتی بارانبارین نهگیرێن و زهرهرمهند نهبین”، بهرزان رهئوف وای وت.
بە پێی ئامارێکی شارەوانیی پیرەمەگروون لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی پیرهمهگروون، شەش گەڕەک و زیاتر لە هەشت هەزار خێزان نیشتەجێن.