هەواڵ
مەترسی نییە
سێ جار ده‌نگی ته‌قینه‌وه له نزیك به‌حركه بیسترا
شۆڕش عه‌بدوڵا
كه‌مێك پێش ئێستا له نزیك ناحیه‌ی به‌حركه سێ جار به‌سه‌ر یه‌كه‌وه ده‌نگی ته‌قینه‌وه بیسترا، كه وه‌ك ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب بوو.
964 به‌دواداچوونی بۆ ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كان كرد و سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی به‌حركه پشتڕاستی كرده‌وه، ده‌نگه‌كان هی ته‌قه‌مه‌نی مه‌شقی هێزێكی سه‌ربازییه له نزیك گوندی په‌رپیتان، كه مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ن و هیچ مه‌ترسی و كێشه‌یه‌ك نییه.
گوندی په‌رپیتان نزیكه‌ی 5 كیلۆمه‌تر له ناحیه‌ی به‌حركه‌وه دووره.
هه‌روه‌ها شایه‌تحاڵێك له گوندی شاخۆڵان كه نزیكه‌ی 7-8 كیلۆمه‌تر له به‌حركه‌وە دووره، به 964ی وت، ئه‌وان گوێبیستی ده‌نگی ئه‌و ته‌قینه‌وانه بوون.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا