هەڵبژاردەی ئۆڵمپیی عێراق. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا یاریی ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپیی عێراق به سه‌ركردایه‌تی راهێنه‌ر رازی شنه‌یشل، كه‌مپێكی مه‌شقی له ئیسپانیا له رۆژانی 13 تا 22ی مانگی یازده ئه‌نجام ده‌دات.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئاشكرای كرد، له كه‌مپه‌كه‌دا ئۆڵمپیی عێراق دوو یاریی دۆستانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانی ئۆڵمپیی ئه‌مریكا و كۆتدیڤوار له رۆژانی 18 و 21ی 11 له مۆریسیا ئه‌نجام ده‌دات.
رازی شنه‌یشل راهێنه‌ری ئۆڵمپیی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، رازیی نه‌بوون له‌گه‌ڵ ئۆڵمپیی به‌ڕازیل و ئۆڵمپیی ئۆرۆگوای یاریی بكه‌ن، چونكه
ماندووبوونی زۆر بۆ تیپه‌كه دروست ده‌بێت و كاته‌كه‌ش گونجاو نه‌بوو.
له ریزه‌كانی ئۆڵمپی عێراق 23 یاریزان بانگهێشت كراون، دوو یاریزان له‌وانه كوردن، ئه‌وانیش سیابه‌ند عه‌گید، بڵند ئازاد حه‌سه‌ن.