گروپە چەکدارەکان وەڵامیان هەبووە

دەرکەوت بۆردومانەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سنوری عێراق و سوریا چی بوو

964+

فەهمی نەبی

دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پەیامنێری 964 لە سنوری نێوان عێراق و سوریا رایگەیاند چەند شوێنێک بوردومان کراون، دواتر ئاژانسی هەواڵی تەنسیمی ئێرانی رایگەیاند، سێ بارهەڵگر بوون بۆردومان کراون.

دوای رووداوت بۆردومانەکە چەند شایەتحاڵێک قسەیان بۆ پەیامنێری 964 کردبوو دەڵێن، فڕۆکە جەنگیەکان نزیکەی کاتژمێرێک بە ئاسمانی ناوچەی نێوان قائیم و ئەلبوکەمالی سوریا سوڕاونەتەوە و لەئەنجامی بۆردومانەکە ئاگرێکی زۆر کەوتوەتەوە.

بەپێی هەواڵ ئاژانسی تەنسیم، رووداوەکە کاتژمێر 4:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ بووە، لەناوچەی ئەلبوکەمالی سوریا سێ بارهەڵگر لەلایەن فڕۆکەکانی ئەمریکاوە کراونەتە ئامانج.

گوایە ئەو سێ بارهەڵگرە کەلوپەلی کارەبایی و کەرەستەی خانو و بیناسازیان بارکردووە.

ئاژانسی تەنسیم دەڵێت، بەرامبەر ئەو هێرشە کاتژمێر 7:15 خولەک لەناوچەی ئەلعومەر بە 15 موشەک هێرش کرایە سەر بنکەیەکی ئەمریکیەکان و نازانرێت زیانەکان چی بوون.

ئەم بۆردومانانە لە کاتێکدایە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هەینی رابردوو رایگەیاند، لە وەڵامی ئەو زنجیرە هێرشانەی کە لە عیراق و سوریا کراونەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا، فرۆکە جەنگییەکان دوو بنکەی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانیان لە ئەلبوکەمال بۆردومان کردووە، بەڵام لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆ هێشتا هیچ لێدوانێکی فەرمی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا نیە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سنووری عێراق و سوریا بۆردومان کرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سنووری عێراق و سوریا بۆردومان کرا