دیمەنی سووتانیماڵەکەی زاخۆ.وێنە.بەرگری شارستانی زاخۆ
هەموو ماڵەکە سوتاوە
ماڵێکی زاخۆ هیچیان بۆ دەرنەچوو
964+
توانا نەقی
درەنگانی شەوی رابردوو لە یەکێک لە گەڕەکەکانی قەزای زاخۆ ماڵێک بە تەواوی سووتا، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
بەرگری شارستانی زاخۆ بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی پەیوەندییان پێوەکراوە کە ماڵێک ئاگری گرتووە، چوونەتە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە.
دەشڵێت، ئەو ماڵە لە گەڕەکی خرابابکێ بووە و تەنیا زیانی مادی بەر ماڵەکە کەوتووە و زیانی گیانی نەبووە، تا ئێستاش هۆکاری ئاگرەکە نەخراوەتە روو.
ماڵەکە هەر لە ئەساسی ماڵەوە تاوەکو دار و دیواری سووتاوە و بووەتە یەک پارچە رەشی.
+2