حاسڵاتی ئەمڕۆ

سەروو 8 هەزار کەس لە غەزە کوژراون

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی غەزە رایگەیاند، ژمارەی کوژراوان گەیشتە هەشت هەزار و پێنج کەس و لە نێویاندا سێ هەزار و 342 منداڵ هەن، ئەمە لە کاتێکدایە رادیۆی ئیسرائیل رایگەیاند سوپای ئیسرائیل هێرشێکی سنورداری کردووەتە سەر غەزە، چەکدارانی قەسام دەڵێن بە توندی وەڵاممان داونەتەوەو هاوەن بارانیان کردوون.

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەڵێت: داوامان لە ئیسرائیل کردووە جیاکاری بکات لە نێوان چەکدارانی حەماس و خەڵکی سیڤیلدا، لەلایەکی دیکە پاپای فاتیکان داوا دەکات ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەزە رابگرێت و حەماسیش دیلەکان ئازاد بکات.

حەماس دەڵێت: بەچڕی دەوروبەری نەخۆشخابەی قودس لە غەزە بۆردومان دەکرێت، ئیسرائیل وتویەتی ناو نەخۆشخانەکەش بۆردومان دەکات.

964 دەرودراوسێ ناوی تێلیگرامەکەمانە، جۆین بن یا ئاگاتان لە غەزەو دنیا بێت

بارودۆخی غەزە باش نییە، حاسڵاتی ئەمڕۆتان پێدەڵێم

بارودۆخی غەزە باش نییە، حاسڵاتی ئەمڕۆتان پێدەڵێم