ماسیۆ پێری

پاڵەوانەکەی زنجیرەی Friends  بە مردوویی دۆزرایەوە

+964

پەری ساڵح

ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی –کەنەدی ماسیۆ پێری پاڵەوانی زنجیرەی تەلەفزیۆنی ” Friends”لە تەمەنی 54 ساڵی لە ماڵەکەی خۆیدا  بە مردوویی دۆزرایەوە.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەی “لۆس ئەنجلۆس تایمز” رۆژی شەممە 28.10.2023 ماتیۆ پێری لە لۆس ئەنجلۆس لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە و لێكۆڵینەوەكانیش لەبارەی هۆكاری مردنی ئەو ئەكتەرە دەستی پێكردووە و هەندێک لە سەرچاوەکانیش باس لەوە دەکەن، کە خنکابێت لە ناو بانیۆی گەرماوەکەیدا، بەڵام تەنیا دەنگۆیە.

ماسیو پێری لە ساڵی 1969 لەدایكبووە، لە ساڵانی 1994-2004 بەشداری زنجیرەی Friends ” ” كرد و بەوهۆیەوە ناوبانگێكی جیهانیی بەدەستهێنا، لە ساڵی 2002 بۆ بردنەوەی خەڵاتی ئێمی و چوار جار پاڵێوراوە و بەشداری لە چەندین فیلم و زنجیرەی دیکەشدا کردووە.

وارنەر برۆس بۆ بەرهەمهێنانی فیلم لەدوای بیستنی ئەم هەواڵە لە پەیامێکدا دەڵێت، “ماسیۆ ئەكتەرێکی بەتوانا و لێهاتوو بوو، ئەندامی خێزانەکەمان بوو، لە بواری کۆمیدیا بەهرەمەندێک بوو کە لە دڵی هەموواندا دەژی و ئەمڕۆ رۆژێکی خراپە”

گەورەترین و درێژترین مانگرتن لە مێژووی سینەمای ئەمریک...

گەورەترین و درێژترین مانگرتن لە مێژووی سینەمای ئەمریکا کۆتایی هات