سەمونخانەیەک بەکراوەیی دەمێنێتەوە

لە پێنجوێن درەنگانی شەو سەمونت بەخۆڕایی دەستدەکەوێت

964+
کامیار کەمال – پێنجوێن

لەقەزای پێنجوێن سەمونخانەیەک شەوان تا بەرەبەیان بە کراوەیی جێدەهێڵدرێت و هەر کات هەر کەس بیەوێت دەتوانێت بە پارە یان بە خۆڕایی سەمون هەڵبگرێت.

خاوەنی سەمونخانەکە دەڵێت، لەدوای بانگی مەغریبەوە هەرچی سەمونخانە و نانەواخانە هەیە دادەخرێت، بەشێک لە هاوڵاتیان سەمونیان پێویست دەبێت، ئەو کاتە دەتوانن بە ئاسانی سەمونیان دەستکەوێت.

وەستا محەمەد عومەر خاوەنی سەمونخانەکەیە بە 964ی وت، “لەساڵی 2015-وە بیرۆکەی هێشتنەوەی سەموونم هەیە، تاوەکو هاوڵاتیان لە درەنگانی شەودا سەمونیان دەستبکەوێت، بەڵام کاتێک لەساڵی 2021 هاتمە پێنجوێن لێرەش ئەو بیرۆکەیە پەیڕەو دەکەم”.

وەستا محەمەد عومەر دەڵێت، “بەشێک لە هاوڵاتیان باری داراییان خراپە ئەمە دەرفەتە بۆ ئەوەی شەوان بەشی خۆیان ببەن و ئەمە دڵخۆشم دەکات”.

ئاردى هه‌رزان بۆ نانه‌واخانه‌ و سه‌مونخانه‌كان داب...

ئاردى هه‌رزان بۆ نانه‌واخانه‌ و سه‌مونخانه‌كان دابین ده‌كرێت‌