دهۆک سێ خاڵی لە یەکەم یاری خولی ئەستێرەکانی عێراق بەدەستهێنا. فۆتۆ:964
خولی ئەستێرەکان
“دهۆک” لە بازگه‌ی “شوڕته” خۆی ده‌رباز كرد
زەید کۆچەر-دهۆک
یانه‌ی دهۆك سه‌ره‌تایه‌كی باشی له خولی ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێی عێراق ده‌ستپێكرد و له پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو “یانه‌ی شوڕته”ی برده‌وه.
ئەمشه‌و “هه‌ینی 27.20.2023” لە گەڕی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق یانەی دهۆک لە یاریگه‌ی خۆیدا به ئه‌نجامی 2-0 گۆڵ له یانه‌ی شوڕته‌ی برده‌وه.
پێش ئەوەی یارییەکە دەستپێبکات لە یاریگه‌ی دهۆك نمایشێکی هونەری پێشكه‌شكرا، كه شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی عێراق نمایش كرا.
له یارییه‌كه‌شدا یانه‌ی دهۆك ئاستێكی باشی پێشكه‌ش كرد و لە خولەکی 11 یاریزانی پیشه‌گه‌ر یانیک زاکیری گۆڵی یه‌كه‌می بۆ هه‌ڵۆیه‌كانی چیا تۆمار كرد.
دواتر یانەی شوڕتە به چه‌ند هێرشێكی بێ ئه‌نجام هه‌وڵی راستكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی دا، به‌ڵام گێمی یه‌كه‌م له به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌ن یاریگه ته‌واو بوو.
لە گێمی دووەم دا یارییەکە بەهەمان جۆش و خرۆشی گیمی یەکەم به‌رده‌وام بوو، یانەی دهۆک گۆڵی دووەمی لە رێگای یاریزان هیران ئازاد لە خولەکی 62 تۆمار كرد و دواجار سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی یانه‌ی شوڕته، كه پڕه له ئه‌ستێره‌ی ناودار، یارییه‌كه به 2-0 گۆڵ بۆ دهۆك كۆتایی هات و یه‌كه‌م سێ خاڵی ئه‌م وه‌رزه‌یان به‌ده‌ستهێنا.
زیاد ئه‌حمه‌د یاریزانی یانه‌ی دهۆك له دوای یارییه‌كه به 964ی راگه‌یاند، “سوپاس بۆ خوا ماندووبوونی ئه‌مڕۆمان به‌فیڕۆ نه‌چوو، توانیمان له یه‌كێك له باشترین یانه‌ی عێراق ببه‌ینه‌وه”.
وتیشی، “جه‌ماوه‌ر وایان كرد بردنه‌وه تۆمار بكه‌ین، به پاڵپشتیی ئه‌وان بوو، بۆیه داوایان لێده‌كه‌ین به‌رده‌وام بن له هاندانی تیپه‌كه‌یان”.
هاوكات هه‌ر ئه‌مشه‌و یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی خۆیدا به 1-1 گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌فت یه‌كسان بوو، له‌و یارییه‌ی له هه‌ولێر كرا، هه‌روه‌ها یانه‌ی زاخۆ له به‌غدا به 1-2 گۆڵ به یانه‌ی قوه جه‌وییه دۆڕا.
دوێنێ پێنجشه‌ممه وه‌رزی نوێی خولی تۆپی پێی عێراق ده‌ستیپێكرد، كه بووه‌ته خولی پیشه‌گه‌ری و ناونراوه “خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق” و 20 یانه تێیدا به‌شدارن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا