تا ئێستا نزیکەی 204 هەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە

توانا نەقی

تا ئێستا بۆ ئەمساڵ زیاتر لە 200 هەزار خێزان لە هەرێمی کوردستان بەشەنەوتیان بەسەردا دابەش کراوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەڵێت: لە ماوەی 10 رۆژدا بڕی 40 ملیۆن و 787 هەزار لیتر نەوت بەسەر ماڵاندا دابەش کراون لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم.

لەو بڕە نەوتەی دابەشکراوە 203 هەزار و 935 ماڵ سوودمەدن بوون و ناوتیان وەرگرتووە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بەوەکردووە، هەرماڵێک بڕت 200 لیتریان وەرگرتووە و پرۆسەی دابەشکردنەکە لە چاوی ساڵانی پێشوو خێراتر بووە.

پرۆسەی نەوت دابەشکردن سەرەتا لە ناوچە شاخاویەکانەوە دەستی پێکردوو ئێستا گەشتووەتە شارەکان.

دابەشکردنی نەوت نرخی نەوتی لە بازاڕەکاندا تا ڕادەیەک هەرزان کردووە و پێشتر نەوت فرۆشێک لە سلێمانی بە 964ـی وت، نرخی بەرمیلێک نەوت لە 180 هەزارەوە بووە بە 165 هەزار دینار، ئەگەر پرۆسەکە بەردەوام بێت زیاتریش نرخەکەی دادەبەزێت.