دوای زەنگی ئاگادارکردنەوەی کونسوڵخانە

سەرچاوەیەک لە فرۆکەخانەی هەولێر: گەشتەکانی فرۆکەخانە ئاساییە

964+

ژووری هەواڵ

سەرچاوە لە فڕۆکەخانەی هەولێر بە 964ی وت، سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر بە فڕین و نیشتنەوە بە شێوەیەکی ئاسایی دەچن بەڕێوە.

964 چاودێری خشتەی گەشتەکانی فرۆکەخانەی هەولێری کرد بینی هەموو گەشتەکان لە خشتەکەدا لە کاتی خۆیاندان و هیچ گۆڕانکارییەک رووی نەداوە.

گەشتێک لە تبلیسی پایتەختی جۆرجیاوە هاتووە و کاتژمێر 9:35 لە فڕۆکەخانەی هەولێر نیشتووەتەوە.

لە کاتژمێر 9:40 گەشتێکی دیکە لە ئەستەنبوڵەوە هاتووە و لە فڕۆکەخانە نیشتووەتەوە.

نزیکەی 40 خولەک پێش ئێستا 964 لەزاری چەند شایەتحاڵێکەوە بڵاویکردەوە کە لە دەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوەی کونسوڵخانەی ئەمریکی لە هەولێر بیستراوە ئەم زەنگە لە کاتی بوونی مەترسی لێدەدرێت.

هەر دوای ئەوە گروپێک کە ناویان لە خۆیان ناوە مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایانگەیاند بنکەی سەربازی ئەمریکییان لە تەنیشت فڕۆکەخانەی هەولێر بە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کردووەتە ئامانج، دەشڵێ ”ئامانجەکانیان بەشێوەیەکی راستەوخۆ پێکاوە”.

964 نەیتوانیوە لە هیچ سەرچاوەیەکی ئەمنی هەولێرەوە ئەم زانیارییە بسەلمێنێت.

سەرچاوەیەک لە فرۆکەخانەی هەولێر: گەشتەکانی فرۆکەخانە ئاساییە

زەنگی ئاگادارکردنەوەی کونسوڵخانەی ئەمریکی لە هەولێر ل...

زەنگی ئاگادارکردنەوەی کونسوڵخانەی ئەمریکی لە هەولێر لێیدا