نموونەیەک لە هەنگوینە ساختەکەی ناوبازاڕ - وێنە: قایمقایەتی سلێمانی
سزای بەدواوەیە
قایمقامیەتی سلێمانی: فرۆشتنی هەنگوینی ساختە قەدەغەیە
964+
پێشەوا محەمەد
قایمقامیەتی سلێمانی فرۆشتنی هەنگوینی ساختە قەدەغە دەکات و دەڵێت، لە هەرشوێنێک دەستی بەسەردا بگرن شوێنەکە و خاوەنەکەی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکەنەوە.
قایمقامیەت وەک خۆیان دەڵێن، پاش به‌دواداچوون و پشكنین، دەرکەوتووە ئه‌و هه‌نگوینه ده‌ستكردانه‌ی له بازاڕدا به نرخی هه‌نگوینی سروشتی به هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێن شیاوی خواردن نین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26.10.2023 قایمقامیەتی سلێمانی لە زاری هیوا ساڵح، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بڵاوی کردووەتەوە، ئەو جۆرە هەنگوینە ساخاتانە لە بازاڕدا زۆربوون و نموونەیان لێ نێردراوە بۆ پشکنین و “دەرکەوتووە شیاوی خواردن نین”.
ناوبراو وتوشیەتی، “ئاماژه‌ی بۆ تایبه‌تمه‌ندی ژماره 1061ـی ساڵی 1984ـی عێراقی کراوە، كه بۆ دروستكردنی هه‌نگوین هیچ ماده‌یه‌كی زیادكراو رێگاپێدراو نییه و هەنگوینە ساختەکەش شیلەی گلوکۆزی تێدایە”.
قایمقامیەتی سلێمانی داوا له خاوەنی ماركێت و هه‌موو ئه‌و شوێنانه ده‌كات له‌و جۆره هه‌نگوینه ده‌فرۆشن، له ئه‌مڕۆوه ئه‌و هه‌نگوینه ده‌ستكردانه به هاوڵاتیان نەفرۆشن و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ بازرگانه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی.