چارەسەر دەکرێن

چیمەنی چەند باخێکی سلێمانی تووشی کرمی قالۆنچەیی بوون

964+

پێشەوا محەمەد

چیمەنی چەند باخێکی سلێمانی تووشی کرمی قالۆنچەیی بوون و بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانیش سەرقاڵی چارەسەرکردنیانە.

کرمەکە سەرەتا گەرایەکە و دواتر دەبێت بە کرم و ئەگەر چارەسەر نەکرێت دەبێت بە قالۆنچە و “زیانی زۆر بە چیمەنەکە دەگەیەنێت”.

عەلی حامید، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە کاتی بوونی ئەو کرمەدا چیمەنەکە دەبێت بە پەڵە پەڵەی زەرد و کاتێکیش چیمەنەکە رادەکێشیت فشەڵە و بە ئاسانی لە گڵەکە دێتەدەرەوە.

964 سەبارەت بە هۆکارەکانی تووشبوونی چیمەنەکان بەو کرمە پرسیاری لە وتەبێژی باخچەکانی سلێمانی کرد، لە وەڵامدا وتی، “هەندێ جار بەهۆی ئامێری کشتوکاڵییەوە تووش دەبێت، کە لە شوێنی تر کاری پێکراوە و هەڵگری ئەو کرمە بووە، هەندێ جار چیمەن خۆی دروستی دەکات، ئاودان بە ئاوی قورس و جۆری خاکەکەش لە هۆکاری تری تووشبوونی چیمەنەکانن بەو کرمە”.

ناوشاری سلێمانی 470 باخی تێدایە.

“دەرمانی ئەو کرمە هەیە و وەک بەڕێوەبەرایەتی باخچەکان لە هەر چیمەنێکدا ئەو کرمە بەدی بکەین بەو دەرمانە دەیڕشێنین و چارەسەری دەکەین”، ئەوەش قسەی عەلی حامیدە.

باخچەکانی سلێمانی ئاو پاشەکەوت دەکەن

باخچەکانی سلێمانی ئاو پاشەکەوت دەکەن