نزیکەی 550 هەزار مەتر دووجا زەوی لە شارباژێڕ لە مین پاککرایەوە

964+

پێشەوا محەمەد

دەزگای گشتی کاروباری مین پاککردنەوەی نزیکەی 550  هەزار مەتر دووجا زەوی شارباژێڕی لە مین راگەیاند، کە نزیکەی سێ هەزار مین و تەقەمەنییان تێدا دۆزراوەتەوە.

زەوییەکە کەوتبووە دوو کێڵگەوە لە کونەماسی و گوندێکی نزیک قەزای ماوەت و رۆژی دووشەممە 23.10.2023 ئەو زەویان ئاراستەی خاوەنەکانیان کرایەوە.

جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین بە 964ـی راگەیاند، ناوچە جیاوازەکانی شارباژێڕ ناوەندی شەڕی نێوان عێراق – ئێران بوون و مینێکی زۆری لێیە.

وتیشی، “دەزگای مین بە خەمخۆرییەوە لە هەوڵی پاککردنەوەی سنووری شارباژێڕ و سەرجەم کوردستاندایە لە مین و ئازادکردنی زەوییەکان و گەڕاندنەوەیان بۆ خاوەنەکانیان”.

زەوییەکە لە لایەن تیمەکانی پاکسازیکردن مینی رێکخراوی MAGـیەوە کاری پاککردنەوەیان بۆ کراوە.

بە پێی ئاماری دەزگاکە، لە هەرێمی كوردستان 776 كیلۆمەتر چوارگۆشە زەوی بە حەوت ملیۆن مین چێنراوە و لەو رووبەڕەش توانراوە زیاتر لە 518 هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشە پاك بكرێتەوە.

دەزگای مین: ئەمساڵ لەهەر مانگێکدا دوو کارمەندمان بەر م...

دەزگای مین: ئەمساڵ لەهەر مانگێکدا دوو کارمەندمان بەر مین کەوتوون