خاوه‌ن زه‌ویه‌كانى هه‌شتى حه‌سارۆك زیاتر له‌ 40 جاره‌ گرد ده‌بنه‌وه‌

964+

شیراز عه‌بدوڵا – هه‌ولێر

ئەمڕۆ چوارشەممە جارێکیتر خاوەن زەویەکانی هەشتی حەسارۆک لە هه‌ولێر چوونه‌ته‌ به‌رده‌م ئەنجومەنی وەزیران و داوا ده‌كه‌ن كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت.

كێشه‌ى زۆربه‌ى خاوه‌ن زه‌ویه‌كان نه‌بوونى خزمه‌تگوزارییه‌ له‌و شوێنه‌و داواكارن بۆیان جێبه‌جێ بكرێت و رێگه‌شیان پێبدرێت زه‌وى 125 مه‌ترى بكه‌نه‌ خانوو.

یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ خاوه‌ن زه‌ویه‌ له‌ هه‌شتى حه‌سارۆك، به‌ 964ـى وت، كرێچییه‌و تا ئێستا 70 ملیۆن دینارى داوه‌ته‌ كرێى خانوو، ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر خانوو له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه‌م دروست بكه‌م، چیتر كرێى خانووش ناده‌م”.

كه‌سێكی دیكه‌ش ده‌ڵێت، نازانن بۆچى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانیان ناكرێ، له‌كاتێكدا سه‌رۆكى حكومه‌ت خۆى هاتووه‌ته‌ سه‌ر زه‌ویه‌كان.

وتیشی “ئه‌وه‌ 41 مین جاره‌ گردبوونه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین”.

پێداچوونەوە: فەرهاد حەسەن

خاوەن زەوییەکانی 8ـی حەسارۆک بۆ خزمەتگوزاری لە دەرگای ...

خاوەن زەوییەکانی 8ـی حەسارۆک بۆ خزمەتگوزاری لە دەرگای ئەنجومەنی وەزیران دەدەن

شارەوانی هەولێر بۆ گەیاندنی خزمەتگوازی بە کەرتی 8ـی حە...

شارەوانی هەولێر بۆ گەیاندنی خزمەتگوازی بە کەرتی 8ـی حەسارۆک زەوییەکانی دەفرۆشرێت