پاڵەوانی خۆرئاوای ئاسیا بوو

ئەندیا کارزان لە لوبنان یەکێک لە پلەکانی پاڵەوانیەتی بەدەستهێنا

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

لەیەکێک لە پاڵەوانیەتیەکانی تایبەت بە تێنسی سەرمێز، پاڵەوانێکی بچکۆڵەی هەڵبژاردەی عێراق پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.

ئەندیا کارزان پاڵەوانی تۆپی سەرمێزی هەڵبژاردەی عێراق پلەی سێهەمی پاڵەوانێتی WTT نێو دەوڵەتی بۆ خوار تەمەنی 11 ساڵان، لە شاری بەیروتی پایتەختی لوبنان بەدەستهێنا.

کارزان محەمەد باوکی ئەو مێرمنداڵە پاڵەوانە کوردە بە 964ـی وت، دوای ئەوەی ئەندیا پلەی یەکەمی پاڵەوانیەتی خۆرئاوای ئاسیای بەدەستهێنا، هەر لە وڵاتی لوبنان بانگهێشتی پاڵەوانێتیەکی تری نێودەوڵەتی کرا کە لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی سەرمێزی جیهانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

وتیشی، پاڵەوانێتی WTT یەکێکە لە پاڵەوانێتییە نێو دەوڵەتیەکان بۆ ئاستی منداڵانی بەهرەمەند و ئەندریاش ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد کە رکابەرییەکانی بۆ تاک بوو.

هەفتەی رابردوو ئەندریا کارزان کە منداڵێکی بەهرەمەندی یاری تێنسی سەرمێزی شاری سلێمانیە، لە پاڵەوانێتی خۆرئاوای ئاسیا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و خۆی گەیاندە قۆناغی کۆتایی پاڵاوتنی هەڵبژاردەی ئاسیا.

لە پاڵەوانیەتیی تێنسی عێراق دوو برا لە کۆتاییدا رووبەڕ...

لە پاڵەوانیەتیی تێنسی عێراق دوو برا لە کۆتاییدا رووبەڕوو بوونەوە