"رەنگە بارودۆخ تێکبچێت"
حکومەتی کەنەدا بۆ خەڵکی وڵاتەکەی: بەپەلە عێراق جێبهێڵن
+964
ئەکاونتەکانی حکومەتی کەنەدا لەسەر تۆڕی ئێکس داوا لە هاوڵاتیانی کەنەدی دەکەن عێراق جێبهێڵن، چونکە مەترسی هەیە.
ئەکاونتی کەنەدا لە عێراق نوسیویەتی: بۆ ئەو هاوڵاتییە کەنەدیانەی لە عێراقن، رەنگە لە پڕ بەبێ ئاگاداری پێشوەخت بارودۆخی ئاسایش تێک بچێت.
ئەکاونتی کەنەدا لە هەولێر هەمان پۆستی بڵاوکردووەتەوە.
لەسەر وێبسایتی فەرمی حکومەتی کەنەداش نووسراوە عێراق ناوچەیەکی مەترسیدارە و خۆتان بپارێزن لە سەفەرکردن، ئەگەر لە عێراقیشیت زوو بەجێی بهێڵە، رێگە بازرگانییەکان هەڵبژێرە ئەگەر بەردەست بوون.
https://travel.gc.ca/destinations/iraq