"مەترسی لافاو هەیە"
قایمقامیه‌تی هه‌ولێر دیوارێكی رووخاند و خه‌ڵكیش ناڕازین
964+
شۆڕش عه‌بدوڵا
دانیشتووانی پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له ناحیه‌ی به‌حركه‌ی هه‌ولێر له رووخاندنی ئه‌و دیواره ناڕازین، كه ئه‌وانی له پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی نیشته‌جێبوون جیاده‌كرده‌وه، قایمقامیش روونكردنه‌وه بۆ ئه‌م كاره به 964 ده‌دات.
هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی سیتییه‌كه بۆ 964 ده‌ڵێت، دیواره‌كه بۆ ئەوان ئه‌مان بوو، مه‌ترسی لافاوی له‌سه‌ر كه‌مكردبوونه‌وه، به‌ڵام له‌مه‌ودوا ناچارن چاودێریی كه‌شوهه‌وا بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی ماڵ و منداڵ جێبهێڵن و بچنه ده‌وام.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی هەولێر له لێدوانێكی ته‌له‌فۆنیدا بۆ 964 ئاماژه‌ی به‌وه دا، دیواره‌كه ته‌جاوزه و ئەوان رووخاندوویانە، له سێ شوێنی فه‌رمیشه‌وه نووسراویان بۆ هاتووه، كه دیواره‌كه بڕووخێنن.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا