لە سلێمانی
کرێکارێک لە پلیکانەی باڵەخانەیەک کەوتە خوارەوە و گیانیلەدەستدا
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
لە گردی ئەندازیارانی شاری سلێمانی کرێکارێک لە نهۆمی چوارەمی باڵەخانەیەک کەوتووەتە خوارەوە و گیانیلەدەستدا.
چالاک رەئوف، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان بە 964ی راگەیاند، رووداوەکە نزیکەی کاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی بووە و لە کاتی بردنە سەرەوەی کەوانتەر بۆ ماڵێک لە قادرمەکان کەوتوەتە خوارەوە و گیانیلەدەستداوە.
وتیشی، ئەو کرێکارە خەڵکی سلێمانیە و ساڵی 1966 لەدایکبووە و خێزاندارە.
بەپێی ئەو ئامارانەی دەست 964 کەوتووە، لەماوەی ئەمساڵدا ئەو 36-ەمین کرێکارە لەکاتی کاردا لە هەرێمی کوردستان گیانیانلەدەستدات.