شەقامێکی سەرەکی لە قەزای پێنجوێن. وێنە: 964
لە ئەمڕۆوە فۆڕم وەرگرە
بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی پێنجوێن فۆڕم بۆ دامەزراندن دابەشدەکات
964+
توانا نەقی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی سلێمانی 20 هەلی کاری لە سنووری قەزای پێنجوێن راگەیەیاند و ئارەزوومەندان دەتوانن فۆڕم پڕ بکەنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، قایمقامیەتی پێنجوێن بڵاویکردەوە، 20 فۆڕمی دامەزراندن راگەیەندراوە بۆ فەرمانگەی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی پێنجوێن و پێویستە کەسی ئارەزوومەند دانیشتووی قەزای پێنجوێن و ناحیەکانی گەرمک و ناڵپارێز بێت.
فۆڕمەکان لەلایەن فەرمانگەی ئاماری پێنجوێنەوە لە رێکەوتی 23.10.2023 تا 26.10.2023 لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن دابەشدەکرێت.
وەرگرتنەوەی فۆڕمەکانیش لە رێکەوتی 29.10 تا 2.11.2023 دەبێت و کەسی ئارەزوومەند دەبێت خۆی فۆڕمەکە وەربگرێت و تەنیا بۆی هەیە یەک فۆڕمیش وەربگرێت.
فۆڕمەکان بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ئەم پسپۆریانە دەبێت:
1-کارگێڕی کار( دبلۆم ) یەک کەس
2-کارگێڕی (بەکالۆریۆس) یەک کەس
3-ئەندازیار(بەکالۆریۆس) دووکەس
4_یاسایی(بەکالۆریۆس) یەک کەس
5_کۆمپیوتەر(دبلۆم) یەک کەس
6-ژمێریاری (بەکالۆریۆس)یەک کەس
7-ژمێریاری(دبلۆم) دوو کەسبۆ بڕوانامەی سەرەتایی ئەم پسپۆریانە دەگرێتەوە:
1_شۆفێری ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەر (یەک) کەس
2_شۆفێری ئۆتۆمبێلی بچوک (یەک) کەس
3_شۆفێری شۆفڵ (یەک) کەس
4-شۆفێری گەڵابە (یەک) کەس
5-شۆفێری گرێدەر (یەک) کەس
6-شۆفێری عادیلە (یەک) کەس
7-شۆفێری تانکەر (یەک) کەس
8-شۆفێر کاسیحە (یەک) کەس
9_کارگوزار (یەک) کەس
10-پاسەوان(دوو) کەس![]()
پێنجوێنییەکان پیل و پاتری لە ژینگەکەیان دوور دەخەنەوە