په‌رله‌مانتارێك: هاوپەیمانان هۆشدارییان پێداوین بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر
هاوپه‌یمانان له رێگەی په‌رله‌مانه‌وه هۆشداریی دەدەن بە حکومەت کە ئەگەر هێزی پێشمەرگە یەکنەکگرێتەوە ئەوا پاڵپشتییەکانیان کەمدەکەنەوە.
عوسمان كه‌ریم سواره حه‌مه‌د، جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانى كوردستان به +964ی راگه‌یاند “پرۆسه‌ی یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه نه به خواست ئێمه‌یه و نه به خواستى هێزه هاوپه‌یمانه‌كانیشه”.
رۆژی 12ی ئەم مانگە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش سەردانی لیژنەی پێشمەرگەی کرد لە پەرلەمانی کوردستان.
عوسمان کەریم دەڵێت، “زۆر جار له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان كۆبووینه‌ته‌وه، هه‌ڵوێستیان له به‌رامبه‌ر یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ى یه‌كجاره‌كى هێزى پێشمه‌رگه له دڵًسۆزی خۆیانه بۆ ئێمه، پێیان باشه سوپایه‌كى یه‌كگرتوومان هه‌بێت”.
ده‌شڵێت، به ئاشكرا پێیان نه‌وتوون ئه‌گه‌ر ئه‌و یه‌كگرتنه‌وه‌یه به ته‌واوى روونه‌دات، ئەوا هاوكارییە داراییه‌كانیان له‌سه‌ر پێشمه‌رگه ده‌بڕن، به‌ڵام وتویانه ئه‌وه‌نده‌ى هێزى پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه یه‌كبگرێته‌وه، ئەوان پاڵپشتییه‌كانیان زیاتر ده‌كه‌ن.
جگە لە ئەنجامدانی مەشق و راهێنان و هاوکاریکردنیان له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه، ئەمریکا مانگانە بڕی 20 ملیۆن دۆلاری بۆ موچەی هێزەکانی پێشمەرگە تەرخانکردووە، كه‌چی تا ئێستاش لایەنە سیاسییەکان و بە دیاریکراوی یەکێتی و پارتی خاوەنی هێزی چەکداری تایبەت بە خۆیانن و ئه‌و هێزانه‌ش فه‌رمان له‌و حزبانه وه‌رده‌گرن.