وێنەی ئامێری ئەلیکترۆنی بۆ هەژمارکردنی پارەی هاوبەشانی کارەبا لەسەر سیستەمی پریپەید - وێنە: کارەبای سلێمانی
درێژ ناکرێتەوە
سبەینێ کۆتا رۆژی لێخۆشبوونی 15%ـی قەرزی کارەبایە
964+
پێشەوا محەمەد
سبەینێ دووشەممە کۆتا وادەی لێخۆشبوونی 15%ـی قەرزی کارەبایە و 964ـیش زانیویەتی تا ئێستا بڕیار بۆ درێژکردنەوەی نییە.
لەسەر پێشنیاری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وەزارەتی کارەبا لە 23.7.2023 بڕیاری لێخۆشبوونی 15%ـی قەرزی کارەبای تا 23.10.2023 خستە بواری جێبەجێکردنەوە.
“هیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ درێژکردنەوەی و سبەی کۆتا رۆژی لێخۆشبوونی قەرزی کارەبایە”، ئەوە قسەی سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانییە بۆ 964.
بە پێی زانیارییەکانی 964 کە لە وەزارەتی کارەبای هەرێمەوە بە دەستی هێناوە، لە کوردستان لەسەروو 750 هەزار هاوبەشی کارەباوە هەن و نزیکەی ترلیۆنێک دینار قەرزداری کارەبان.
وتەبێژەکەی کارەبای سلێمانی وتیشی، “لێخۆشبوونی 15%ـی قەرزی پارەی کارەبای هاوبەشانی بازرگانى و پيشەسازى و كشتوكاڵى و حكومى لە 28.8.2023 چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت و رۆژی 28.11.2013 کۆتایی دێت”.