هۆکاری وەرگەڕانەکەی چی بووە؟

لە چیای باواجی کۆیە بارهەڵگرێک وەرگەڕا

964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە چیای باواجی کۆیە وەرگەڕا و دوو کەسی تێدا بریندار بوون.

سەنگەر سەعید، وتەبێژی هاتوچۆی کۆیە بە 964ی راگەیاند، “لەسەر چیای باواجی کارگەیەکی بەرد هەیە و ئەو بارهەڵگرە لەوێ بەردی گواستووەتەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون”.

وتەبێژی هاتوچۆی کۆیە باسی لەوەشکرد، هۆکاری رووداوەکە نەمانی ئیستۆپی بارهەڵگرەکە بووە کە لە جۆری رینۆ بووە.

سەرچاوەیەکی تەندروستی لەبارەی رەوشی تەندروستی ئەم دوو بریندارە دەڵێت، یەکێکیان نێردراوەتەوە ماڵەوە، ئەوەی دیکەیان ماوەتەوە ئەگەر هەیە نەشتەرگەری بۆ بکرێت.

دوێنێ هەینیش لە نزیک گوندی بۆگد لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە پێنج کەس بریندار بوون.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

چوار پێشمەرگە لە رووداوێکی هاتوچۆدا بریندار بوون

چوار پێشمەرگە لە رووداوێکی هاتوچۆدا بریندار بوون