سێ یانە رکابەرن
پایسکلسواریی عێراق لە سلێمانی دەستیپێکرد
+964
یادگار محەمەد – سلێمانی
لە شاری سلێمانی قۆناغی سێیەم و کۆتایی پاڵەوانیەتیی پایسکلسواریی یانەکانی عێراق دەستیپێکرد و سێ رۆژ دەخایەنێت.
بە سەرپەرشتیی فیدراسیۆنی پایسکلسواریی عێراق، لەسەر رێگەی دوکان- سلێمانی قۆناغی کۆتایی پاڵەوانیەتیی عێراق دەستیپێکرد.
لە قۆناغەکەدا 16 یانەی کوڕان و پێنج یانەی کچان بەشداریان کردووە، کە رکابەرییەکانی ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت، لە رۆژی یەکەمدا پێشبرکێیەکان بۆ ئاستی تازەپێگەیشتووان بەڕێوەدەچێت، کە ماوەکەی 15 کیلۆمەترە و لە رۆژی دووەمیش بۆ ئاستی لاوان ماوەکە 90 کیلۆمەترە، بۆ پێشکەوتووانی کچانیش پێشبرکێیەکە ماوەکەی 50 کیلۆمەترە.
عهبدولقادر نوردهین ئهندامی فیدراسیۆنی پایسكلسواریی عێراق به 964ی راگهیاند، “رۆژی كۆتایی پێشبڕكێیهكان زۆر بههێز دهبێت، چونكه بۆ پێشكهوتووانه و ركابهرییهكی بههێزیش له نێوان یانهكانی كۆیه، سناعه و حهشدی شهعبیدا ههیه”.
لە رۆژی کۆتایی پاڵەوانیەتییەکەشدا ئاستی پێشکەتووانی کوڕان ئەنجام دەدرێت و ماوەکەی 160 کیلۆمەترە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا