ئۆتۆمبێلێک لەکاتی بەنزین تێکردن. وێنە :964
بەنزینی خراپیان فرۆشتووە
دوو بەنزینخانە لە هەولێر داخران
هاوبەش ئەبوبەکر
لە هەولێر دوو بەنزینخانە پابەندی رێنماییەکانی قایمقامیەت نەبوون و بەنزینی کوالێتی خراپیان بە هاوڵاتیان فرۆشتووە، لەسەر ئەوە داخران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19.10.2023، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە 964ـی وت، لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا بەدواداچوونیان بۆ کوالیتی بەنزینی 58 بەنزینخانە کردووە و دوو بەنزینخانەیان داخستووە.
پشکنینی بەنزینخانەکان، لە رێکەوتی 14.10.2023 تاوەکو ئەمڕۆ 19.10.2023 ئەنجامدراوە و قایمقام دەڵێت، بەردەوام لێکۆڵینەوە لەو بەنزینە دەکەن کە بەنزینخانەکان بە هاوڵاتیانی دەفرۆشن.
لە سەرەتای مانگی رابردووشدا، نۆ بەنزینخانە بەهەمان هۆکار داخراون.