داهاتی بەشی دووەمی ئاڤاتار فڕی
+964
بڵند عوسمان – هەولێر
دوای كه‌متر له ده رۆژ له بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌شی دووه‌می فیلمی ئاڤاتار، داهاتی فیلمه‌كه گه‌یشته سه‌رووی 700 ملیۆن دۆلار.
دوای زیاد لە 11 ساڵ چاوه‌ڕوانی، بەشی دووەمی فیلمی سینه‌مایی ئاڤاتار بەرهەم هێندرا، لە 16ی کانونی یەکەمی ئەم ساڵیشەوە لە سینەماکانی جیهان و کوردستان پێِشاند ده‌درێت و ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه.
بەشە نوێیەی ئاڤاتار لە ماوەی نزیکەی 10 رۆژی بڵاوکردنەوەدا لە سەرانسەری جیهاندا، زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلاری کۆکردووه‌تەوە.
ئەم بەرهەمە نوێیە لە نووسین و دەرهێنانی و نوسینی جه‌یمس كامیرۆنه، كه به‌شی یه‌كه‌میش هه‌ر ئه‌و نووسیویه‌تی و كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه.
فیلمەکە باس لە خێزانێك ده‌كات، كه جۆره بوونه‌وه‌رێكی جیاوازن له مرۆڤ و هەموو شتێک دەکەن بۆ خۆپاراستنیان لە دەستی داگیرکارییەکانی مرۆڤ و له ژینگه و هه‌ساره‌یه‌كی دیكه‌دا ده‌ژین.
بەشی یەکەمی فیلمی ئاڤاتار تا ئێستاش بە پڕ داهاتترین فیلم دێت لە کۆکردنەوەی داهاتدا،
کە بڕەکەی زیاتر له 2.8 ملیار دۆلاری ئه‌مریكییه.
به‌شی یه‌كه‌می ئاڤاتار بۆ نۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار به‌ربژێر كرا و توانی سێ خه‌ڵات به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌روه‌ها چوار خه‌ڵاتی گۆڵدن گلۆبیشی به‌ده‌ستهێنا.