دیمه‌نێكی شارى رواندز... وێنه: سۆشیال میدیا
تائێستا رێگە نەدراوە بکرێنە خانوو
رواندز ده‌یه‌وێت كێشه‌ى زه‌وى سندوقی نه‌مێنێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌رۆكى شاره‌وانیی رواندز ده‌ڵێت، خه‌ریكن كێشه‌ى زه‌ویه سندوقییه‌كانى سنوورى قه‌زاكه‌یان ناهێڵن و بۆ ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك، كه خاوه‌نى ئه‌م جۆره زه‌ویه‌ن سه‌رقاڵى ته‌واوكردنى ماڵه‌كانیانن.
زەویی سندوقی، ئەو زەوییانەن کە چەپ و راستیان بە شێوەی زێدەڕۆ کراون بە خانوو، بەڵام تائێستا رێگە نەدراوە بکرێنە خانوو.
چیا محه‌مه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانیى رواندز به 964ـى وت، نزیكه‌ى 60 زه‌وى سندوقى له سنووره‌كه‌یاندا هه‌ن و تیمه‌كانى شاره‌وانى سه‌رقاڵى ته‌واوكردنى كاره‌كانیانن.
وتیشی “19 مامه‌ڵه‌ى زه‌وى سندوقى كاره‌كانیان كۆتایی هاتووه و ره‌زامه‌ندیان بۆ وه‌رگیراوه و نزیكه‌ى 40 مامه‌ڵه‌ش به رێكاره یاساییه‌كانى خۆیاندا ده‌ڕۆن و خه‌ریكی ته‌واوكردنن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ده‌یانه‌وێت كۆتایی به كێشه‌ى ئه‌و جۆره زه‌ویانه بهێنن، بۆیه ماوه‌یه‌كه تیمه‌كانیان به‌رده‌وام سه‌رقاڵى كه‌شف و رووپێوی ئه‌و زه‌ویانه‌ن.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه حكومه‌ت رسوماتى خۆى به رێژه‌ى 10% نرخی رۆژى زه‌ویه‌كان له‌و خاوه‌ن زه‌ویانه وه‌رده‌گرێت و رێگه‌شیان پێده‌دات خانووى له‌سه‌ر دروست بكه‌ن.

رێگەپێدان بە خاوەن زەوییە سندوقیەکان دەدرێت بۆ دروستکردنى خانوو
